ئۆپه‌راسیۆنی سوپای عێراق بۆ پاککردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی داعش کۆتایی هات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانده‌یێکی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت: ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی سوپای عێراق له که‌رکووک و دیاله‌ و سه‌ڵاحه‌دین كۆتایی هاتوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌مید ڕۆكن ڕێبوار عه‌بدوڵڵا فه‌رمانده‌ی لیوای 1ی پیاده‌ له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئه‌و چوار ئه‌فسه‌ره‌ی بۆ هه‌ماهه‌نگی له ‌بنكه‌ هاوبه‌شه‌كان دانرابوون ڕۆڵێكی باشیان بینی و ڕێگه‌یان نه‌دا زوڵم له ‌ماڵه‌ كورده‌كان و گونده‌كانی ناوچه‌كه‌ بكرێت.

‌فه‌رمانده‌ی لیوای 1ی پیاده‌ له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش وتیشی: ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو سوپای عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكی له ‌سنووری پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین، دیاله ‌و که‌رکووک ئه‌نجام دا و چوار ئه‌فسه‌ری پله‌به‌رزی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ‌و هێزه‌كانی 70ش له ‌بنكه‌ هاوبه‌شه‌كانی داقوق و دوبز، به‌ مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی جێگیر كران.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه‌ گوتی: ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی سوپای عێراق ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام بوو و ڕۆژی 6ی ئه‌م مانگه‌ كۆتایی هات.

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: "هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌شداری ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی نه‌كرد به‌ڵام له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی خۆمان ڕێگه‌مان نه‌داوه‌ ئه‌وان بێن بۆ سنووره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌، ئه‌و چوار ئه‌فسه‌ره‌ی پێشمه‌رگه‌ش كه‌ چوون بۆ بنكه‌كانی هه‌ماهه‌نگی، رۆڵێكی باشیان بینی و ڕێگه‌یان نه‌دا زوڵم له ‌ماڵه‌ كورده‌كان و ئه‌و گوندانه‌ی له ‌ڕێگاكاندان بكرێت".

ڕێبوار عه‌بدوڵڵا ده‌شڵێت: ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه‌ ئاگادار بین ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ به ‌بێ كێشه‌ كۆتایی هاتووه‌.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16407

Your Comment

You are replying to: .
captcha