کوردپرێس:
لعیبی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕۆژی دووشەمە 9ی تەمووز ڕایگەیاند، سەرجەمی ئەو داهاتەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا لە داهاتی نەوت دەستیان کەوتووە، گەیشتووەتە ٤٠ ملیار و ٣٤٥ ملیۆن و ٢٣٥ هەزار دۆلار، بەڵام داهاتی شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧ گەیشتبووە ٢٧ ملیار و ٦٤٢ ملیۆن و ٣٢٩ هەزار دۆلار.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاویش بە هەمان شێوە ژمارەی پێوانەی تۆمارکردووە و توانراوە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا بڕی ٦٢٥ ملیۆن و ١٩٣ هەزار و ٧٤٩ بەرمیل هەناردە بکرێت، لە کاتێکدا بڕی هەناردەکراو لە هەمان کاتی ساڵی ڕابردوودا ٥٩٥ ملیۆن و ٤٣٩ هەزار و ١٦٣ بەرمیل بووە.
لعێبی ئاماژەی بەوەش کرد، ناوەندی نرخی بەرمیلێک نەوت لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دیوە ئەگەر بەراورد بکرێت لەگەڵ هەمان مانگی ساڵی ٢٠١٧دا، بە شێوەیەک نرخی بەرمیلێک نەوت لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا ٦٩ دۆلار و ٣٢ سەنت بووە، بەڵام لە ساڵی ڕابروو لە هەمان مانگدا نرخی بەرمیلێک نەوت ٤٢ دۆلار بووە.
ئەوە لە کاتێکدایە وەزارەتی نەوتی عێراق لە ماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاند، بەگوێرەی داتا و زانیارییەکانی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" مانگی حوزەیرانی ڕابردوو بڕی ١٠٥ ملیۆن و ٦٤٠ هەزار و ١٦٠ بەرمیل نەوتی خاو هەناردەی دەرەوە کراوە و بڕی ٧ ملیار و ٣٢٣ ملیۆن و ١٥٠ هەزار دۆلار داهاتی بۆ خەزێنەی دەوڵەت دابین کردووە.
*لە تەلەڤزیۆنی ئێن ئاڕ تی وەرگیراوە
Your Comment