گەورەترین ناوچەی ئازادی ئابووری لەم شارەی کوردستان دەکرێتەوە

بەشی کوردستان- جێگری وەزیری پیشە و کانگا و بازرگانی لە لێدوانێکدا وتوویەتی گەورەترین ناوچەی ئازادی بازرگانی لە مەرزی بانەی پارێزگای کوردستان دادەمەزرێت.

کوردپرێس:

سادق نەجەفی جێگری وەزیری پیشە و کانگا و بازرگانیی ئێران بە ماڵپەڕی هەواڵی "ئیسنا"ی وتووە گەورەترین ناوچەی ئازادی بازرگانی لە بانە دەکرێتەوە و ئەوەش کارتێکەریی زۆری دەبێت لە پێشخستنی کەرتی ئابووری و بەرهەمهێنانی ناوخۆیی و کەم کردنەوەی ڕێژەی هاوردە کردنو شتومەکی قاچاخ.

ناوبراو زیادی کرد: لەو ناوچە ئازادەدا چەندین کارخانە و مەعمەلی بەرهەمهێنان دەکرێتەوە کە باج و ڕسووماتیان لێ وەرناگیرێت و زۆرینەی کارخانەکانیش بۆ بەرهەمهێنانی کەلوپەلی نێوماڵ کار دەکەن.

جێگری وەزیری بازرگانیی ئێران ڕووبەری پڕۆژەکە بۆ ناوچەی ئازادی بازرگانیی بە 100 هێکتار واتا 400 دۆنم خەمڵاند و وتیشی هەر یەکەیێکی بەرهەمهێنان بیهەوێت بەرهەمەکانی خۆی هەناردە بکات ڕسووماتی گومرگی لێوەرناگیرێت و ئەوەش شوێندانەر دەبێت لە فراوان کردنی ئاستی بەرهەمیناوخۆ و ڕێگری کردن لە هاوردەکردن و قاچاخ.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 16402

Your Comment

You are replying to: .
captcha