کوردپرێس:
زانا سەعید ئەندام پەڕلەمانی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەارنی عێراق لە پشکی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لەو بارەیەوە بە هەواڵدەریی مەعلوومەی وتووە لەو دانیشتنەدا هەر چوار قەبارە ناڕازییەکەی هەرێمی کوردستان واتا گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری بەشدارییان کرد و تەوەری کۆبوونەوەکەش گفتوگۆ کردن بوو لە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق.
زانا سەعید زیاتر گوتی: چوار لایەنەکە لەو دانیشتنەدا داواین لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن کرد هەموو دەنگەکانی هەڵبژاردن لە سلێمانی بە دەست بژمێردرێنەوە.
ناوبراو گوتیشی نەژماردنەوە هەموو دەنگەکان بە قازانجی ئەولایەنانە دەشکێتەوە کە ساختەکارییان لە هەڵبژاردنەکەدا کردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment