مالیکی، عامری و عەبادی لەسەر پێکهێنانی گەورەترین کوتلە رێککەوتوون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیێکی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند: "مالیکی، عامری و عەبادی کۆ بوونەتەوە و رێککەوتنیان لەسەر پێکهێنانی گەورەترین کوتلە کردووە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی شەلاە، ئەندامی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند فەتح، نەسر و دەوڵەتی یاسا هەموویان دەوڵەتە یاسا سەرەکیی و رەسەنەکەن. ئێمە هێزەکانمان کۆ دەکەینەوە کە بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنیان کردووە، لە چەند لایەنێکەوە ئێستا هێزەکانمان کۆ دەکەینەوە، ئەوەش کارێکی سروشتییە و هیچ کێشەیێکی لەسەر نییە. ئێوارەی دوێنێ کۆبوونەوەیێک بە بەشداری هەر سێ سەرکردەکە مالیکی، عامری و عەبادی بەڕێوەچوو رێککەوتنیان لەسەر پێکهێنانی گەورەترین کوتلە کردووە".

عەلی شەلاە گوتیشی "داوا لە برایانی کورد، سوننە و ئەوانەی دەخوازن پەیوەندی بەو کوتلەوە بکەن، بەبێ هیچ مەرج و ڤیتۆیێک".

لەبارەی کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران، عەلی شەلاە گوتی "تاوەکوو ئێستا هیچ ناوێکمان لەبارەی پۆستی سەرۆک وەزیران نەخستووەتەڕوو ، ئەو پرسە جێهێڵدراوە بۆ هەموو ئەو هاوبەشانەی کە لەگەڵ ئێمەدا دێنە نێو گەورەترین کوتلە لە نێویاندا برایانی کورد، ئێمە گفتوگۆ لەسەر چەندین کاندیدە دەکەین و لەگەڵ هەمووان لەسەر کاندیدێک دەگەینە رێککەوتن".

سەرچاوە: ڕووداو

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16394

Your Comment

You are replying to: .
captcha