پەکەکە دۆخی کوردەکانی سووریای ئاڵۆزتر کردووە

بەشی جیهان- فرێد فولدواری، مامۆستای زانستگای سان خوزە لەو باوڕەدایە دۆخی ئاڵۆزی کوردەکانی سووریا کە تورکیا هێرشی کردۆتە سەریان بە بۆنەی هەوڵەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانەوەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فرێد فولدواری، مامۆستای بەشی ئابووریی زانستگای سان خوزە-ی ئەمریکا لە وتارێکیدا کە لەبارەی دۆخی کوردەکانی سووریا و چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی ناوچەکانی ژێرکونتروڵیان نووسیویەتی، دەڵێت: کێشەی سەرەکیی ئەو ناوچە کە بە شێوەی خۆبەڕێوەبەریی ئیدارە دەکرێت دەگەڕێتەوە بۆ ناکۆکیی نێوان تورکیا و پەکەکە.

ناوبراو لەو باوڕەدایە دۆخی ئاڵۆزی کوردەکانی سووریا پێوەندیی بە پەکەکە-وە هەیە کە ئەمریکا وەکوو گرووپێکی تیرۆریستی ناوی لێدەبات.

فرێد فولدواری پێشنیار بە پەکەکە دەکات لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا بۆ گەیشتن بە ئاشتی کار بکات چوونکە بە ڕای ئەو گەیشتن بە ئاشتی لە نێوان پەکەکە و تورکیا دۆخی ناوچەی سنووریی تورکیا و کوردەکانی سووریا ئاسایی دەکاتەوە.

ئەو مامۆستایە بە ئەمریکاش پێشنیار دەکات تا کاتی ئاشتی لە نێوان تورکیا و پەکەکە، داوا لە تورکیا بکات سنوورەکانی بەڕووی ڕۆژئاوا یا ناوچەی ژێر کونتروڵی کوردانی سووریا بۆ بازرگانی کردن و یارمەتی گەیاندن بکاتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16390

Your Comment

You are replying to: .
captcha