بۆچی کوردەکانی عێراق وڵاتێکی سەربەخۆیان نییە؟

بەشی جیهان- بەڕای کارناسان، هەڵکەوتەی جوگرافیایی، کاریگەریی بڕیارە پێشووەکانی ئەمریکا، فەڕەنسا و بەریتانیا لەبارەی ناوچە کوردنشینەکان پاش شەڕی جیهانیی یەکەم و کێشە و دووبەرەکیی ناوماڵی کورد ئەو لەمپەڕانەن کە هەوڵی کوردەکانی عێراق بۆ دامەزراندنی وڵاتی سەربەخۆ بێ ئاکام دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پرسێکی گرینگ کە لەبارەی هەرێمی کوردستان بەتایبەت پاش ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی 25ی سێپتێمبێری 2017 باسی لێدەکرێت، دروست کردنی وڵاتێکی سەربەخۆی کوردنشینە لە ناوچەکەدا. بەڵام هەندێک لەمپەڕ لەسەر ئەو ڕێگەدا بوونیان هەیە کە کارناسان وەڵامی جیاوازیان بۆ هەیە.

شەش کارناس و چاودێڕی کاروباری سیاسی و پێوەندیی نێونەتەوەیی لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی هەوڵی سەربەخۆیی خوازانەی کوردەکان وەڵامی جیاواز دەدەنەوە. مەسەلەی مومکین بوون یا مومکین نەبوونی سەربەخۆیی کوردستانی عێراق لە لایەن ماڵپەڕی کوورا-وە باسی لێکراوە.

هانسی ئومریان، زمان ناس و تیئۆرسیانی فەلسەفە لەبارەی هۆکاری سەرنەکەوتنی کوردەکانی عێراق و نەگەیشتنیان بە سەربەخۆیی دەڵێت: هۆکاری زۆر هەن بەڵام گرینگترین هۆکاری مێژوویی ئەو بابەتە دەستێوەردانی دوو وڵاتی بەریتانیا و فەڕەنسایە کەڕێکەوتننامەی سایکس پیکۆ-یان نووسیوە. ناوبراو ئاماژە دەدابە دەستێوەردانی بەریتانیا لە ژیانی سیاسیی کوردەکانی عێراق و دەستێوەردانی فەڕەنسا لە ژیانی سیاسیی کوردەکانی سووریا.

ناوبراو هەروەها لەو باوڕەدایە کە کوردەکانی عێراق ئەوندە یەکگرتوو نین تاکوو بۆ سەربەخۆیی هەوڵ بدەن.

ژانت مدیان، پسپۆڕی زانستی سیاسی و پێوەندیی نێونەتەوەیی لەو باوڕەدایە هەڵکەوتەی جوگرافیایی تایبەتی هەرێمی کوردستان، شەڕ لەسەر سەرچاوە سروشتییەکان وەکوو نەوت و دووبەرەکی؛ لەمپەڕە سەرەکییەکانی سەربەخۆیی کوردەکانن.

گلیس کاترمول ئاماژە دەدات بە کلیدە بوونی ناوچەی هەرێمی کوردستان لە وشکێنی و دەڵێت عێراق بە هیچ شێوەیێک مۆڵەت نادات بەشێک لە خاکی ئەو وڵاتە ببێتە وڵاتێکی سەربەخۆ.

جانا کیمل دەڵێت هۆکاری سەرەکی نەبوونی سەقامگیریی سیاسی لە ناوچە کوردنشینەکان بەتایبەت لە هەرێمی کوردستانی عێراق هەوڵەکانی ئەمریکا و بەریتانیا پاش شەڕی جیهانیی یەکەمە. بە بڕوای ئەو کارناسە ڕۆژئاوا لە وەڵامی داخوازیی کوردەکاندا خەیانەتی پێیان کردووە.

ترودر گودچایلد، شرۆڤەکاری کاروباری نێونەتەوەیی دەڵێت فەڕەنسا و بەریتانیا هۆکاری سەرەکیی کاریگەرن لەسەر ژیانی کوردەکان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبارەی سنووری کوردەکانەوە بڕیاری نەداوە بەڵکوو بەریتانیا و فەڕەنسا ئەو بڕیارەیان داوە.

ڕابرت توماس کارناسێکی خانەنشین کراو لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی ئەگەری سەربەخۆ بوونی کوردەکانی عێراق دەڵێت: ڕاستییەکەی ئەوەیە کە کوردەکان بۆ سەرووی خۆبەڕێوەبەری هەوڵ دەدن بەڵام نەک هەر لە عێراق لە هەموو جیهاندا ڕێگری دەکرێت لە هەوڵدانی کەمینەکان بۆ سەربەخۆ بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16388

Your Comment

You are replying to: .
captcha