به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له راگه‌یێندراوێکدا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌کات "گۆڕان نهیشاردوووهتهوه و له زۆر بۆنه‌دا و پێشتریش له‌سه‌ر زاری ره‌وانشاد (نه‌وشیروان مسته‌فاوه) ڕایگهیاندوووه كه بزووتنه‌وه‌كه پاڵپشتی كوردانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و عێراق ده‌كات له دابین كردنی مافه نه‌ته‌وه‌یی و كولتوورییه‌كانیان له‌به‌ر رۆشناییی مافه‌كانی مرۆڤ و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و یادداشتی نه‌ته‌وه یهكگرتوووهكاندا".
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌خت ده‌کاته‌وه که بزووتنه‌وه‌كه‌یان "هێزێكی سیاسیی مه‌ده‌نی و بێ چه‌كه و شێوازی كار كردنی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه له ڕێگه‌ی گفتوگۆ و خه‌باتی مه‌ده‌نی دوور له توندوتیژیی به ڕێكاری ئاشتییانه".
گۆڕان باس له جیاکاریی تورکیا له نێوان هه‌ولێر و سلێمانیدا ده‌کات و ده‌شڵێت: "حكوومه‌تی توركیا له پراكتیكدا و ئێستاش له زاری به‌ڕێز چاووش ئۆغڵۆوهوه، جیاكاری ده‌كات له نێوان هه‌ولێر و سلێمانیدا و ڕێگه‌نه‌دان به هاتوچۆی فڕۆكه‌وانی نێوان سلێمانی و توركیا زیانی به به‌شێكی زۆری هاووڵاتییان گه‌یاندوووه له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا. له كۆتاییدا ده‌ڵێین ئه‌م جۆره لێدوانانه خۆدزینه‌وه‌یه له چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی كێشه‌كان و ته‌نگه‌ژه‌كانی ناوچه‌كه قووڵتر ده‌كاته‌وه".
حکوومه‌تی تورکیا له دوای گشت‌پرسیی هه‌رێمی کوردستان ئاسمانی به سه‌ر هه‌رێمی کوردستاندا داخست به‌ڵام له مانگی 3-2018 سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته گوتی كایه‌ی ئاسمانیمان بۆ هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه و گه‌شته راستهوخۆوهكانیش ته‌نیا بۆ هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه و بڕیاره‌كه‌مان سلێمانی ناگرێته‌وه.
دوای ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا، له چه‌ندین دیداری دیکه‌دا تورکیا یه‌کێتی به پاڵپشتی له په‌که‌که تۆمه‌تبار کردوووه و تاوه‌کوو ئێستاش ئاسمانی تورکیا بۆ گه‌شتی راسته‌وخۆ له سلێمانییه‌وه بۆ ئه‌و وڵاته نه‌کراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment