ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی: یه‌ک لیستی له‌ نێوان ئێمه‌ و پارتی له‌ئارادا نییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان پێكهێنانی یه‌ک لیستی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕه‌ت ده‌كه‌كاته‌وه‌ و ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیش ڕای‌ده‌گه‌یێنێت "ده‌مانه‌وێت گرووپێكی كوردی بۆ به‌غدا دروست بكه‌ین نه‌ک دوو حزب".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "یه‌ک لیستی له‌ نێوان ئێمه ‌و پارتی له‌ئارادا نییه‌ و هه‌ریه‌كه‌مان به‌ فراكسیۆنی جیاواز ده‌چینه‌ به‌غدا به‌ڵام هه‌ماهه‌نگی دروس تده‌بێت له ‌نێوان فراكسیۆنه‌كان بۆ كاتی پێكهێنانی حكوومه‌ت و دابه‌ش كردنی سێ پۆسته‌ سه‌ره‌كییه‌كه ‌و كار كردن بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتوو".

ئه‌سه‌سه‌رد بوونی هه‌ماهه‌نگیی نێوان لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی به ‌گرنگ وه‌سف كرد و وتی: "سوننه‌كانیش به ‌هه‌مان شێوه‌ له‌ هه‌وڵی دروست كردنی هه‌ماهه‌نگیدان، ئێمه‌ نه‌خشه‌ڕێگایێكمان هه‌بوو بۆ به‌رچاوڕوونی لایه‌نه‌كان و پێمان باش بوو به ‌ته‌نها نه‌چینه‌ به‌غدا به‌ڵكوو گرووپێكی كوردی پێكبهێندرێت بۆ قۆناغی یه‌كه‌می ده‌ست پێكردنی خولی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران".

ناوبراو ئاشكرای كرد "هه‌ر كاتێک پێویست بكات كورد بچێته‌ به‌غدا به ‌مه‌به‌ستی ده‌ست پێكردنی دانوستان، وه‌فدێكی هاوبه‌ش پێكده‌هێنین یان به ‌دوو شاندی جیاواز ده‌چینه‌ به‌غدا و ده‌ست به ‌گفتوگۆكان ده‌كه‌ین".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی له‌باره‌ی واده‌ی سه‌ردانیان بۆ به‌غدا ڕوونی كرده‌وه‌ "چاوه‌ڕوانی پێشكه‌وتنێک ده‌كرێت له‌ به‌غدا و هه‌ر پێشكه‌وتنێكیش بێته‌ پێشه‌وه‌، به‌رپرسانی به‌غداش په‌یوه‌ندی به‌ كورده‌وه‌ ده‌كه‌ن بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، پێشكه‌وتنیش به ‌ڕێكکه‌وتنێک دێته‌دی بۆ پێكهێنانی فراكسیۆنه‌ گه‌وره‌كه‌ی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چوونكه‌ ڕاده‌سپێردرێت كه‌ كاندیدێک بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتوو دیاری بكات".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16382

Your Comment

You are replying to: .
captcha