وته‌بێژی لیستی نه‌سڕ: عه‌بادی ده‌یه‌وێت گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی پێکبهێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- لیستی نه‌سڕ به‌ سه‌رۆكایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادی ئاماده‌كاری بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كات به ‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حسێن عادلی وته‌بێژی لیستی نه‌سڕ له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ 7ی 7ی 2018 بڵاوی كرده‌وه‌ ئاشكرای كردوووه‌ لیژنه‌ی ئاماده‌كاریی تایبه‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌ی كوتله‌ سه‌ركه‌وتوووه‌كانی هه‌ڵبژاردن تا ئێستا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجام داوه ‌و زه‌مینه‌سازیشی كردوووه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی كوتله‌ براوه‌كان.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه ‌كرد كه‌ به‌مزوووانه‌ واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی لایه‌نه‌ براوه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت و ئامانجیش لێی كاركردنه‌ بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی به‌ مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق.

ئه‌م هه‌وڵه‌ی عه‌بادی، كه‌ له ‌ماوه‌ی رابردوودا هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ لیستی سائیرون به‌ سه‌رۆكایه‌تیی موقته‌دا سه‌در ڕاگه‌یاند له ‌كاتێكدایه‌ لیستی فه‌تح به‌ سه‌رۆكایه‌تیی هادی عامری دوای چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌در خۆی له‌ ده‌وڵه‌تی قانون به ‌سه‌رۆكایه‌تیی نوری مالیكی نزیک كردۆته‌وه‌ و وه‌فدێكی هاوبه‌شیان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردوووه‌ بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پارتی به‌ مه‌به‌ستی پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی عێراق.

ئیحسان شممه‌ری راوێژكاری حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌باره‌ی ئه‌و هه‌وڵه‌ هاوبه‌شه‌ی عامری و مالیكی له‌ راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرای كردوووه‌ سه‌ردانی ئه‌و وه‌فده‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان گوشارێكه‌ بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی سه‌در و عه‌بادی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی شیعه و وتیشی: هه‌وڵی رازی كردنی پارتی دیموكرات له‌لایه‌ن ئه‌و دوو كوتله‌یه سه‌ركه‌وتوو نابێت ئه‌ویش به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكی ناوخۆی هه‌رێم و ئاسته‌نگه‌كان له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی و نێوده‌وڵه‌تی.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16380

Your Comment

You are replying to: .
captcha