به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به ده‌رکردنی دوو دیپلۆماتکاری ئێرانی له هۆڵه‌ندا ڕایده‌گه‌یێنێت: ده‌ستبه‌جێ یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران باڵوێزی هۆڵه‌ندای بانگهێشت کردوووه و ناڕه‌زایه‌تیی فه‌رمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نادۆستانهیهی به‌وان ڕاگه‌یاندوووه.
قاسمی وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران خوازیاری پاراستن و په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتان له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێتی و ڕێزدانانی به‌رانبه‌ره و هاوکات وه‌کوو قوربانییێکی داپه‌ڕه تیرۆریستییه‌کان جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی بنه‌ماییی خۆمان ده‌که‌ینه‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی لێبڕاوانه و ناههڵاواردهیییانهی تێکڕای ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگای جیهانی له‌گه‌ڵ پرسی تیرۆریزم.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه به نالۆژیکی و نایاسایی بوونی کاری ده‌وڵه‌تی هۆڵه‌ندا ده‌کات و ده‌شڵێت: چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین به‌رپرسانی هۆڵه‌ندا له جیاتی خستنه‌پاڵ تۆمه‌تی ناڕه‌وا به دیتران به‌ڵێنه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیان له‌سه‌ر ده‌ستگیرکردن و دادگه‌یی کردنی چه‌کدارانی تیرۆریستی جێبه‌جێ بکه‌ن که ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن پۆلیسی ئینتێرپۆلیشهوه هێڵی سوور (Red Notice) بۆ ئه‌وان دانراوه و سه‌باره‌ت به داڵده‌دانی چه‌کدارانی تیرۆریست و جینایه‌تکاری گرووپی قیزه‌ونی مونافقین (ناسراو به موجاهدینی خه‌لق) که ده‌ستی ئه‌وان به خوێنی گه‌لی ئێران سوور بوووه ڕوونکردنه‌وه بدات.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتیشی: هه‌روا که پێشتریش به نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تی پاشایه‌تی هۆڵه‌ندا ڕاگه‌یێندراوه کۆماری ئیسلامیی ئێران مافی خۆی بۆ کاردانه‌وه‌ی به‌رانبه‌ری ئه‌و کاره به پارێزراو ده‌زانێت.
سه‌رچاوه: ناوه‌ندی دیپلۆماسیی گشتی و ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment