وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران باڵوێزی هۆڵه‌ندا بانگ ده‌کات

به‌شی ئێران- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌ ده‌رکردنی دوو دیپلۆماتکاری له‌ هۆڵه‌ندا باڵوێزی ئه‌و وڵاته‌ له‌ تاران بانگهێشت ده‌کات و وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌و بابه‌ته‌ ئیدانه‌ ده‌کات و ده‌ڵێت: کۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌و کاره‌ به‌ کارێکی ناسازێنه‌ر له‌ پێوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به‌ ده‌رکردنی دوو دیپلۆماتکاری ئێرانی له‌ هۆڵه‌ندا ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ده‌ستبه‌جێ یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران باڵوێزی هۆڵه‌ندای بانگهێشت کردوووه‌ و ناڕه‌زایه‌تیی فه‌رمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ نادۆستانه‌یه‌ی به‌وان ڕاگه‌یاندوووه‌.

قاسمی وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران خوازیاری پاراستن و په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتان له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێتی و ڕێزدانانی به‌رانبه‌ره‌ و هاوکات وه‌کوو قوربانییێکی داپه‌ڕه‌ تیرۆریستییه‌کان جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی بنه‌ماییی خۆمان ده‌که‌ینه‌وه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی لێبڕاوانه‌ و ناهه‌ڵاوارده‌یییانه‌ی تێکڕای ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگای جیهانی له‌گه‌ڵ پرسی تیرۆریزم.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ به‌ نالۆژیکی و نایاسایی بوونی کاری ده‌وڵه‌تی هۆڵه‌ندا ده‌کات و ده‌شڵێت: چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین به‌رپرسانی هۆڵه‌ندا له‌ جیاتی خستنه‌پاڵ تۆمه‌تی ناڕه‌وا به‌ دیتران به‌ڵێنه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیان له‌سه‌ر ده‌ستگیرکردن و دادگه‌یی کردنی چه‌کدارانی تیرۆریستی جێبه‌جێ بکه‌ن که‌ ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن پۆلیسی ئینتێرپۆلیشه‌وه‌ هێڵی سوور (Red Notice) بۆ ئه‌وان دانراوه‌ و سه‌باره‌ت به‌ داڵده‌دانی چه‌کدارانی تیرۆریست و جینایه‌تکاری گرووپی قیزه‌ونی مونافقین (ناسراو به‌ موجاهدینی خه‌لق) که‌ ده‌ستی ئه‌وان به‌ خوێنی گه‌لی ئێران سوور بوووه‌ ڕوونکردنه‌وه‌ بدات.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتیشی: هه‌روا که‌ پێشتریش به‌ نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تی پاشایه‌تی هۆڵه‌ندا ڕاگه‌یێندراوه‌ کۆماری ئیسلامیی ئێران مافی خۆی بۆ کاردانه‌وه‌ی به‌رانبه‌ری ئه‌و کاره‌ به‌ پارێزراو ده‌زانێت.

سه‌رچاوه‌: ناوه‌ندی دیپلۆماسیی گشتی و ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16379

Your Comment

You are replying to: .
captcha