به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێبوار تاها سه‌رۆکی لیستی یه‌کێتی له پارێزگای که‌رکووک له به‌یاننامه‌یێکدا ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان له‌لایه‌ن کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن له پارێزگای که‌رکووک ستایش ده‌کات و ده‌ڵێت: لێدوانی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق سه‌باره‌ت به هه‌بوونی ته‌زویر و ساخته‌کاریی 50 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای که‌رکووک به کارێکی به‌په‌له و نادروست ده‌زانم.
ناوبراو وتیشی: جێگری سه‌رۆک كۆمار پێش رووداوه‌كان كه‌وت و باس له روودانی ساخته‌كاریی ده‌كات به ڕێژه‌ی له 50% هه‌رچه‌نده تا ئێستا پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان كۆتایی نه‌هاتوووه و كاره‌كان به شێوه‌یێكی ڕێکوپێک به‌ڕێوه ده‌چن له‌به‌ر ئه‌وه وا باشتر بوو ئه‌یاد عه‌لاوی به‌م شێوه‌یه پێش رووداوه‌كان نه‌كه‌وێت و گورز له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به گشتی و له که‌رکووک به تایبه‌ت نه‌وه‌شنێت و له پشته‌وه خه‌نجه‌ر له پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگاكه نه‌دات.
ڕێبوار تاها جه‌خت له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی خۆبواردن له ڕاگه‌یاندنی لێدوانی نالۆجیکی به‌په‌له و گوماناوی و دروست کردنی پشێوی و ئاڵوزی له کۆمه‌ڵگا ده‌کاته‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی گشتیی عێراق (این)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment