به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رحه‌د وارتۆ وته‌بێژی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی دایه‌وه گوایه سوپای تورکیا له خاكی هه‌رێمی کوردستان و سووریا ده‌ستی به پاشه‌كشێ كردوووه.
وارتۆ جه‌ختی كرده‌وه "ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای توركیا ده‌كه‌ن له هه‌رێمی کوردستان هیچ بنه‌مایێکی نییه و دووره له ڕاستییه‌وه، جگه له‌وه‌ش توركیا له خاكی سووریا ناكشێته‌وه".
به‌رپرسه‌كه‌ی په‌كه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد: "بابه‌تی مانه‌وه‌ی توركیا له خاكی سووریا په‌یوه‌سته به سیاسه‌ته‌كانی ڕووسیا و ئه‌مریكاوه، جگه له‌وه‌ش پێویسته توركیا به سیاسیهتهكانیدا بچێته‌وه به‌ر له‌وه‌ی باس له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له خاكی سووریا بكات".
به‌رپرسه‌كه‌ی په‌كه‌كه سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی سوپای توركیا له خاكی هه‌رێم به تایبه‌ت كه پێشتر باسی لێوه‌كرا دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی توركیا پاشه‌كشێ به هێزه‌كانی ده‌كات، وتی:"سوپای توركیا به‌رنامه‌ی نییه كه پێشتر هاتۆته هه‌رێمی كوردستان تاوه‌كوو ئێستا بكشێته‌وه، تاكه به‌رنامه و ئامانجی لێدانی گه‌لی كورد و داگیركارییه".
سه‌رحه‌د وارتۆ گوتیشی: "توركیا هه‌موو هه‌وڵێكی خسۆته گه‌ڕ له ئێستادا كه دژایه‌تی گه‌لی كورد پێبكات، جگه له‌وه‌ش هیچ وادهیێكی بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له کوردستانی سووریا و هه‌رێمی کوردستان دیاری نه‌كردوووه".
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment