ئەورووپا ئیرادەی سیاسی دەنوێنێت بۆ درێژەپێدانی هاوکارییەکان لە چوارچێوەی بەرجام

بەشی ئێران/ کوردی- کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی ئێران بەڕێوە چوو و لەو دانیشتنەدا حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند ئەورووپا ئیرادەی سیاسیی هەیە بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە هاوکاری کردن لەگەڵ ئێران ئەوەش لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوانیان.

کوردپرێس:

لە چوارەمین دانیشتنی ئەنجومەنی باڵای هەماهەنگیی ئابووری بە بەشداریی سەرۆکی هەر سێ دەسەڵاتەکەی ئێران ڕۆژی شەمە 7ی تەمووز بەڕێوە چوو و لەو کۆبوونەوەیەدا کۆمەڵێک پێشنیار لە پێناو پێشخستنی کەرتی ئابووری و ڕەخساندنی هەلی کار و بازاڕی سەرمایە خرایە ڕوو و پاش خوێندنەوەی پێشنیارەکان پەسەند کرا.

حەسەن رۆحانی لەو کۆبوونەوەیەدا تیشکی خستە سەر گفتوگۆکانی خۆی کە لە سەردانەکەی ئەم دواییەدا لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی ئەورووپی کردوویەتی و لەو بارەیەوە ڕایگەیاند ئیرادەی سیاسی لە وڵاتانی ئەورووپیدا دەبینرێت بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە هاوکاریی ئابووری لەگەڵ ئێران لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ناسراو بە "بەرجام".

سەرۆککۆماری ئێران زیادی کرد بەردەوام بوونی وڵاتانی ئەورووپی بۆ هاوکاری کردن لە کەرتی ئابووری لەگەڵ ئێران بەستراوە بە جێبەجێ کردنی کۆمەڵێک هەنگاوی کرداری کە دەبێت لە کاتی دیاریکراودا بێنە دی.

شیاوی ئاماژەیە حەفتەی ڕابردوو حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران بە سەردانێک گەیشتە و ئەورووپا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای چەند وڵاتی ئەورووپی کۆبوویەوە و لە سەر ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی 5 کۆ یەک کە مانگی ئایاری ڕابردوو دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لێی کشایەوە و سزا ئابوورییەکانی دژ بە ئێرانی بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندەوە گفتوگۆی کرد.

سەرچاوە: ماڵپەڕی ئیسنا- ڕۆژنامەی شەرق

News Code 16371

Your Comment

You are replying to: .
captcha