ئه‌نجامی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان له‌ که‌رکووک ساخته‌کاریی 50 له‌سه‌دی نیشان ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه‌ ته‌زویر و ساخته‌کاری له‌ پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان به‌ گاڵته‌جارێکی گه‌وره‌ و جینایه‌ت له‌ حه‌قی خه‌ڵکی کوردستان ده‌زانێت و ده‌ڵێت: ئه‌نجامی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان له‌ که‌رکووک ساخته‌کاریی 50 له‌سه‌دی نیشان ده‌دات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌یاد عه‌لاوی له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات که‌ ئه‌نجامی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان له‌ پارێزگای که‌رکووک، ته‌زویر و ساخته‌کاریی 50 له‌سه‌دی نیشان ده‌دات و جه‌خت له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی ئه‌نجام‌دانی سێهه‌مین هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراق له‌ په‌رله‌مانی نوێی ئه‌و وڵاته‌ و ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان له‌ تێکڕای پارێزگاکانی عێراق ده‌کاته‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: پێشێل کردنی یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌بێته‌هۆی بێ‌ئیعتیباری پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق و زه‌رووره‌تی به‌ڕێوه‌چوونی دووباره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ سه‌رانسه‌ری وڵاتدا.

ئه‌یاد عه‌لاوی ڕاشی‌گه‌یاند: ته‌زویر و ساخته‌کاری له‌ پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان گاڵته‌جارێکی گه‌وره‌ و جینایه‌ت له‌ حه‌قی خه‌ڵکی کوردستان دێته‌ ئه‌ژمار.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16357

Your Comment

You are replying to: .
captcha