وته‌بێژی وه‌زاره‌تی کاره‌بای عێراق: ئێران پێدانی کاره‌با به‌ عێراق ڕاده‌گرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی کاره‌بای عێراق ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: به‌ھۆی که‌ڵه‌که‌بوونی قه‌رزه‌کانی عێراق، وڵاتی ئێران گواستنه‌وه‌ی کاره‌بای بۆ عێراق ڕاگرت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موسعه‌ب ئه‌لموده‌ریس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی کاره‌بای عێراق ده‌ڵێت: به‌ھۆی که‌ڵه‌که‌بوونی قه‌رزه‌کانی عێراق، ڕۆژی هه‌ینی 6ی ته‌مووز وڵاتی ئێران بڕی ھه‌زار مێگاوات کاره‌بای له‌ عێراق بڕیوه‌ و به‌مه‌ش ماوه‌ی پێنه‌دانی کاره‌بای له‌ شاره‌کانی میسان و زیقار و به‌سڕه‌ درێژ کردوووه‌ته‌وه.

موده‌ریس ئاشکرایشی کرد که‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌که‌ن چوونکه‌ به‌رھه‌مھێنانی کاره‌با وه‌ک پێویست نییه‌ و وه‌ڵامی داخوازییه‌کان ناداته‌وه.

مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو وه‌زاره‌تی کاره‌بای عێراق رایگه‌یاندبوو که‌ پێویستی کاره‌بای عێراق ٢٣ ھه‌زار مێگاواته‌ که‌چی ته‌نھا ١٥ ھه‌زار و ٧٠٠ مێگاوات کاره‌با به‌رھه‌م ده‌ھێنرێت و ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستانیش هه‌مان کێشه‌ هه‌یه‌ و رۆژانه‌ که‌متر له‌ ١٠ کاتژمێر کاره‌با به‌ هاووڵاتییان ده‌درێت.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16349

Your Comment

You are replying to: .
captcha