به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌ستا ڕه‌سووڵ به‌رپرسی پێشووی میحوه‌ری باشووری ڕۆژئاوای که‌رکووکی هێزی پێشمه‌رگه بهKNN ی ڕاگه‌یاند: هه‌فته‌ی ڕابردوو سوپای عێراق هه‌ڵمه‌تێكی چڕی گه‌ڕان و پشكنینی له ناوچه‌ی شوانی سه‌ر به پارێزگای که‌رکووک ده‌ست پێكردوووه و هه‌وڵی چوونه ناو ناحیه‌ی قه‌رهه‌نجیر ده‌ده‌ن و هێزی پێشمه‌رگه‌ش ده‌خرێنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
ناوبراو وتیشی: هێزه‌كانی سوپای عێراق هه‌ڵمه‌تێكی چڕی گه‌ڕان و پشكنینیان له چه‌ند گوندێكی ناوچه‌ی شوانی سه‌ر به پارێزگای که‌رکووووک ده‌ست پێكردوووه و ماڵ به ماڵی هه‌موو سنووره‌كه ده‌پشكنن و به‌نیازن به‌ره‌و ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر بڕۆن.
وه‌ستا ره‌سووڵ گوتیشی: جێگیر كردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه بۆ رێگری كردنه له دزه‌كردنی چه‌كدارانی داعش بۆ ناوچه‌كانی دیكه.
ناوبراو ده‌شڵێت: ئاگاداریی جموجۆڵه‌كانی سوپای عێراقن و ئاگاداریان كردوونه‌ته‌وه كه ڕێگه ناده‌ن سنووری هێزی پێشمه‌رگه تێپه‌ڕێنن و پێشتریش له سنووری ناوچه‌ی خاڵه‌بازیانی ڕێگرییان له‌و هێزه‌ی سوپای عێراق كرد‌وووه.
وه‌ستا ڕه‌سووڵ وتیشی: "هێزی پێشمه‌رگه له ئاماده‌باشیدایه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هێزێک كه بیه‌وێت بێته ناوچه‌كه".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment