به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزی چه‌کداری تورکیاوه ده‌ست که‌وتوون فڕۆکه‌کانی سوپای تورکیا به دوای دۆزینه‌وه‌ی شوێنی هێزه‌کانی په‌که‌که له ناوچه‌ی شاخاویی پارێزگای شڕنا‌خ له‌سه‌ر ئاسمانی ئه‌و پارێزگایه سووڕانه‌وه و ئه‌و شوێنه‌یان بۆردومان کرد.
به دوای ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه و سووڕانه‌وه‌ی فڕۆکه بێفڕۆکه‌وانه‌کانی تورکیا له‌سه‌ر ئاسمانیی ئه‌و شوێنه، ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزی چه‌کداری تورکیا باس له کوژرانی 8 هێزی په‌که‌که ده‌کات.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی دۆغان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment