شاندێکی هاوپه‌یمانێتیی فه‌تح سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌که‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شاندێكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح به‌ مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق سه‌ردانی شاری هه‌ولێریان كرد بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 6ی ته‌مووز شاندێكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح سه‌ردانی شاری هه‌ولێری كرد بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق.

بڕیاره‌ شانده‌كه‌ی فه‌تح له ‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی داهاتوودا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردییه‌كانی هه‌رێم كۆ ببنه‌وه‌ و مه‌رجی به‌شداری كردنی كورد له‌ حكوومه‌تی داهاتووی عێراق بخه‌نه‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

له‌باره‌ی سه‌ردانی شانده‌كه‌ی فه‌تح بۆ هه‌ولێر هێمن هه‌ورامی ڕاوێژكاری مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕای‌گه‌یاند: "سه‌رجه‌م چاوه‌كان له‌سه‌ر هه‌ولێرن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی پارتی بزانرێت له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق وه‌رده‌گرێت".

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16330

Your Comment

You are replying to: .
captcha