بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خهسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە: "لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی پەرلەمانی عێراقدا کە بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی 2021بەڕێوەبچێت بەشداری دەکەین، هیچ هاوپەیمانێتییەکمان لەگەڵ هیچ لایەنێکدا نەکردووە و لە چەند رۆژی داهاتووشدا ناوی بەربژێرەکانمان بە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن دەدەین".
خەسرۆ گۆران کە هاوکات ئەندامی سەرکردایەتی پارتیشە دەڵێت: ئهگهر ئەمجارە كورد ئامادهكاریی باش بكات، دهنگی پێویست لە سنووری ماددەی 140 دەهێنێت، چوونکە هەڵبژاردنی ئەمجارە بە گوێرەی بازنە و تەکتیک، جیاوازترە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو.
لە دوای رووداوەکانی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017، پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی سنووری ماددەی 140 کشایەوە و لەو سنوورە بەشداریی لە هەڵبژاردنی ساڵی 2018دا نەکرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment