کوردپرێس- به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق (ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری) هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به ده‌ست له پارێزگای که‌رکووک به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان کۆتایی هاتوووه.
ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران كه ئێستا كاره‌كانی له‌لایه‌ن ژماره‌یێک دادوه‌ره‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت ئاشكراشی كرد پڕۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كانی كه‌ركووک به چاودێریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان بوووه.
له ئێستادا لایه‌نه‌كانی توركمان و عه‌ره‌بی سوننه‌ی كه‌ركووک جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ی "له كاتی هه‌ژمار كردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كانی که‌رکووک ساخته‌كاریی گه‌وره ده‌ركه‌وتوووه"، به‌ڵام یه‌كێتی وه‌ک براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووک ده‌ڵێت له پاش هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگی ئه‌وان زیادی كردوووه و هه‌ر له پله‌ی یه‌كه‌مدا ماونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment