به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زۆربه‌ی ڕاپرسییه‌کانی پێش له هه‌ڵبژاردنی تورکیا باسیان له‌وه ده‌کرد که پارتی دیموکراتیکی گه‌لان –که ته‌ڤگه‌ری سه‌ره‌کیی ئه‌و حیزبه گه‌شه و به‌شداریی سیاسی له ناوچه کوردنشینه‌کانی تورکیایه- ده‌توانێت له هه‌ڵبژاردنی 24ی جوونی 2018ی تورکیا مه‌رجی یاسایی‌ی 10 له‌سه‌دی هه‌ڵبژاردن بۆ چوونه نێو په‌رله‌مان به‌ده‌ست بێنێت و ئیزن نادات که پارتی ده‌سه‌ڵاتداری داد و گه‌شه به سه‌رکردایه‌تیی ئه‌ردۆغان به ته‌نیایی زۆرینه‌ی کورسییه‌کانی په‌رله‌مانی تورکیا وه‌ده‌ست بێنێت.
ئه‌رتۆغرۆڵ کۆرکچۆ سه‌رۆکی ئیفتیخاریی پارتی دیموکراتیکی گه‌لانی تورکیا (هه‌ده‌په) که هاوکات نوێنه‌ری پێشووی ئه‌و حیزبه له په‌رله‌مانی تورکیایه پشتڕاستی ده‌کاته‌وه که ده‌نگی غه‌یری کورد له سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی هه‌ده‌په کارتێکه‌ر بوووه و ده‌شڵێت ده‌کرێت کار له سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه بکه‌ن که حیزبی هه‌ده‌په به‌رفراوانتر بکرێت بۆ وه‌رگرتنی ده‌نگی چینی زیاتری کۆمه‌ڵگا.
ناوبراو زیادی کرد: من بڕوام وایه ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین پێکهاته‌یێکی به‌هێز به ئاوڕدانه‌وه له خولیا و ئارمانجی کورد و هێزی دیموکراتیک و چه‌پ پێک بهێنین ئه‌و به‌شه‌ی ده‌نگی هه‌ده‌په ده‌مێنێته‌وه. ئێمه کار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌که‌ین و ئێستا که که‌سانی نوێ هاتوونه‌ته ڕیزمانه‌وه به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتووین.
به‌ڵام هه‌ندێک لایه‌ن هه‌ن که گومانیان هه‌یه له‌وه‌یدا که هه‌ده‌په پێوه‌ندیی به په‌که‌که‌وه هه‌بێت. حسێن به‌گچی مامۆستای زانکۆی ته‌کنیکیی ئه‌نقه‌ره وتوویه‌تی چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هه‌ده‌په ڕه‌تی بکاته‌وه که پێوه‌ندیی به په‌که‌که‌وه هه‌بێت و په‌که‌که به گرووپێکی تیرۆریستی بزانێت.
به‌ڵام کۆرکچۆ ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئێمه به هه‌ر جووڵه‌یێکمان دژایه‌تیی په‌که‌که بکه‌ین ئه‌وا بۆمان نالوێت. ده‌بینین براکه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له ڕیزی په‌که‌که‌دا چه‌کی پێیه و شان به شانی ئه‌وان شه‌ڕ ده‌کات. هه‌موو شتێک پێکه‌وه تێکه‌ڵاوه. کورد بڕوای به‌وه نییه که په‌که‌که تیرۆریست بێت.
زۆرینه‌ی میدیاکانی تورکیا پارتی دیموکراتیکی گه‌لان به حیزبێکی تیرۆریستی ده‌زانن ئه‌وه‌ش به شێوازێک په‌یڕه‌و کردنی تێڕوانینی ئه‌ردۆغانه به‌ڵام کۆرکچۆ تیشک ده‌خاته سه‌ر ده‌نگی غه‌یر کورد بۆ هه‌ده‌په و ده‌ڵێت هاووڵاتییان وا بیر ناکه‌نه‌وه.
ناوبراو بڕوای وایه به‌شێکی کوردی تورکیا شه‌ڕی دژ به هه‌ده‌په حه‌ز پێده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌وه ته‌نها 10 له سه‌دی کوردی تورکیایه.
چه‌نگیز ئاکتار مامۆستای زانستی سیاسی بڕوای وایه هه‌ده‌په ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی تێدایه که ببێته حیزبێکی ئوپۆزسیۆنی به‌رفراوان به‌ڵام پرسیار ئه‌مه‌یه ئایا ده‌وڵه‌تی تورکیا ڕێگه به‌و بابه‌ته ده‌دات؟ پێش چه‌ند ڕۆژ وه‌زیری ناوخۆی تورکیا ڕایگه‌یاند چیتر هه‌ده‌په نه‌ماوه و ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت ته‌نها په‌که‌که‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment