پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی ئاینده‌ی عێراق تا دوو مانگی دیکه‌ درێژه‌ی ده‌بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری پێشووی تورکمانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: مومکینه‌ پڕۆسه‌ی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی ئاینده‌ی عێراق تا مانگی سێپتێمبێری داهاتوو درێژه‌ی ببێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه‌: پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق کارێکی دژواره‌ و پێویستی به‌ دوو مانگ کات هه‌یه‌ بۆ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان، پشتڕاست‌کردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دادگه‌ی فیدڕاڵ و به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێککه‌وتنی سیاسی.

ناوبراو جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ ململانێیه‌ سیاسییه‌کان له‌باره‌ی پێکهێنانی گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی په‌رله‌مان به‌ ئامانجی دیاری‌کردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتوو زۆر قووڵه‌ و ده‌شڵێت: ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ سیاسییه‌ که‌ تاکوو ئێستا ئه‌نجام دراوه‌ به‌پێی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی نوێی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن و تێڕوانینی سه‌رکرده‌ی حیزبه‌ سیاسییه‌کان و گفتوگۆی داهاتوو گۆڕانی به‌ سه‌ردا دێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16300

Your Comment

You are replying to: .
captcha