به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیوا سامر حسێنی فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاند: "ئامانج له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌یه له داعش كه ماوه‌یێكه هه‌وڵی نانه‌وه‌ی پشێوی ده‌ده‌ن."
لیوا سامر حسێنی ده‌شڵێت: "ناوچه‌یێكی فراوان له داعش پاک كراوه‌ته‌وه و ده‌ستگیر كراوه به سه‌ر ژماره‌یێک پشتێنی بۆمبڕێژكراو و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعشدا."
لای خۆشییه‌وه عه‌لی حسێنی وته‌بێژی میحوه‌ری باكووری عێراقی حه‌شدی شه‌عبی جه‌ختی كرده‌وه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان به‌رده‌وامی ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی داعش له ناوچه‌كه پاكده‌كه‌نه‌وه.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هێزه عێراقییه‌كاندا، پێشمه‌رگه به پێدانی زانیاری هه‌واڵگیری هه‌ماهه‌نگ بوو.
جه‌مال وارانی فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له سنووری خورماتوو به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای وت: "هێزه‌كانمان به ناوچه‌كه‌دا بڵاوه پێكردوووه نه‌ک هێزه عێراقییه‌كان سنووره‌كانمان ببه‌زێنن."
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ی هێزه عێراقییه‌كان له كاتێكدایه ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش و جموجۆڵیان له ده‌وروبه‌ری خورماتوو هه‌تا دێت ڕوو له زیادبوون ده‌كات كه به‌پێی نووسراوێكی نهێنی پلانی نوێی ئه‌و رێكخراوه بڕینی رێگه سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان که‌رکووک و خورماتوووه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment