جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: دڵنیام ته‌قینه‌وه‌ی کۆگاکان کاری به‌ ئه‌نقه‌ست و گێره‌شێوێنی نییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- لێپرسراوی هێزه‌كانی ٧٠ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: دڵنیایه‌ ته‌قینه‌وه‌ی کۆگاکانی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی‌ كاری به‌ ئه‌نقه‌ست و گێره‌شێوێنی نییه به‌ڵكوو ئه‌گه‌ره‌كه‌ زیاتر كێشه‌ی ته‌كنیكی و پله‌ی گه‌رمای به‌رزه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا به‌ ده‌نگی ئه‌مریکای وتوووه:‌ "ته‌قینه‌وه‌ی کۆگاکان پێویستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتره‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ پرسیاری منیشه بۆچی به ‌ڕۆژدا پله‌ی گه‌رما به‌رزه‌ له ‌شه‌ودا پله‌ی گه‌رما نزمتره‌ كه‌چی له‌ شه‌ودا كۆگاكان ئاگر ده‌گرن."

ناوبراو وتیشی: "ئه‌و بابه‌ته‌ پێویستی به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد هه‌یه‌ و ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دڵنیام ئه‌مه‌ كاری به‌ ئه‌نقه‌ست و گێره‌شێوێنی نییه‌ به‌ڵكوو ئه‌گه‌ره‌كه‌ زیاتر كێشه‌ی ته‌كنیكی و پله‌ی گه‌رمای به‌رزه‌، بڕۆن له‌ وڵاتانی هاوپه‌یمانان بپرسن بزانن وڵاتیان هه‌یه‌ كۆگای چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییان نه‌ته‌قابێته‌وه‌."

جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ڕای‌گه‌یاند: "کۆگاکای هێزه‌کانی ٧٠ی پێشمه‌رگه‌ هه‌موو جۆره‌ ته‌قه‌مه‌نییێكی تێدا بوو به‌ڵام ژماره‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ زۆر نییه‌ چونكه‌ كۆگایێكی بچووک بوو كه‌ ته‌قییه‌وه‌."

تا ئێستا شه‌ش كۆگای چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی هێزی پێشمه‌رگه‌ ته‌قیونه‌ته‌وه‌، چواریان له‌ سنوورى هه‌ولێر بوون و یه‌کێکیشیان له‌ سلێمانى، ئه‌وه‌ى دیکه‌شیان له‌ دهۆک بوو و له‌و ژماره‌یه‌ش چواریان ته‌نها له‌ ماوه‌ى چوار ڕۆژدا سووتاون.

شایانی باسه‌؛ یه‌کێک له‌ هۆکاره‌کانى سووتانى کۆگاکان بۆ شاردنه‌وه‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییه‌ له‌لایه‌ن پارتى و یه‌کێتییه‌وه‌ و بۆ ئه‌وه‌یه‌ ژماره‌ی ڕاستیی چه‌که‌کان نه‌زانرێت، دواتر ژماره‌ ڕاستییه‌که‌ ده‌به‌نه‌ لای خۆیان و بۆ حزبی هه‌ڵده‌گرن و هه‌رکات حکوومه‌تی هه‌رێم داوای کردنه‌وه‌ ده‌ڵێن سووتاوه‌.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16298

Your Comment

You are replying to: .
captcha