مێژوونووسێکی کورد لە فەرەنسا كۆچی دواییی كرد

بەشی فەرهەنگ و هونەر- د. ئەفرام عیسا یوسف، مێژوونووسی کورد لە تەمەنی 74 ساڵیدا لە پاریس كۆچی دواییی كرد.

کوردپرێس:

عەلی دۆڵەمەڕی، نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا لەو بارەیەوە رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 3-7-2018 ئەفرام عیسا یوسف، مێژوونووس و فەیلەسووفی كورد بەهۆی نەخۆشییەوە لە پاریس كۆچی دواییی كرد.

نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا گوتیشی "د. ئەفرام عیسا چەندین ساڵ لە زانكۆكانی فەرەنسا وانەی گوتووەتەوە و هەڵگری دوو بڕوانامەی دكتۆرا و زیاتر لە 15 پەرتووك و چەندین لێكۆڵینەوە و توێژینەوە بووە".

ئەفرام عیسا ئەندامی ئەنیستیتۆی كوردی بوو لە پاریس. عەلی دۆڵەمەڕی دەڵێت "تاوەكوو لە ژیاندا بوو بەشێوازی جیاجیا خزمەتێكی زۆری نەتەوەكەی خۆی كرد، بەداخەوە كورد فەیلەسووفێكی بە ئەزموونی لەدەست دا".

ئەفرام عیسا یوسف، لە ساڵی 1944 لەدایك بووە، مەسیحییێكی سنووری زاخۆی هەرێمی كوردستان بوو، لە ساڵی 1974ەوە لە فەرەنسا ژیاوە.

News Code 16295

Your Comment

You are replying to: .
captcha