به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كامه‌ران مه‌نتک مامۆستای زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و پسپۆڕی زانسته سیاسییه‌كان دووپاتی كرده‌وه دۆخی عێراق ئاڵۆزه و ململانێ سیاسییه‌كان و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی و هه‌روه‌ها ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی هاتوونه‌ته كایه‌وه ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه عێراق به‌ره‌و قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی دیكه ده‌ڕوات به تایبه‌ت له ناوچه جێناكۆكه‌كاندا.
كامه‌ران مه‌نتک له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به هاوپه‌یمانیی یه‌كێتی و پارتی و دروشمه‌كانیان له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه و قه‌یرانه‌كان وتی: "به‌هۆی دابه‌ش بوونی ناوچه‌كه به سه‌ر كۆمه‌ڵێک هێز و هاوپه‌یمانێتیدا ئه‌و دوو حزبه ئه‌و ئیراده‌یه‌یان نییه سه‌رجه‌م دروشمی ناو كۆبوونه‌وه‌كانیان به پراكتیكی جێبه‌جێ بكه‌ن و هه‌ڵوێسته‌كانیان زیاتر هه‌وڵێكه بۆ ڕازی كردنی ڕای گشتیی هه‌رێم."
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment