جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان: پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی پیران له‌ هه‌رێمی کوردستان دابمه‌زرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به ‌پێویستی ده‌زانێت ئه‌نجومه‌نی پیران له‌ كوردستان دابمه‌زرێت بۆ ئه‌وه‌ی له ‌سه‌رووی په‌رله‌مانیشه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتێک هه‌بێت بتوانێت بڕیار بدات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌عفه‌ر ئیمینكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: بیرۆكه‌یێک هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان چاودێریان هه‌بێت، ڕاسته‌ په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان هه‌ڵه‌ی كرد كێ رای ده‌گرێت؟

ناوبراو وتیشی: "ئه‌نجومه‌نی پیران پێویسته‌، ده‌توانێت هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی هه‌بێت و ده‌توانێت سه‌قامگیریی به‌رده‌واممان بۆ دابین بكات."

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕوونیشی کرده‌وه‌ له‌ عێراق داوای ئه‌نجومه‌نی فیدڕاڵی ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی مافی ڤیتۆی هه‌بێت له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ر بڕیارێک ئه‌گه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیدا نه‌بێت.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16293

Your Comment

You are replying to: .
captcha