وەزارەتی پێشمەرگە: بەو جۆرە ئۆپراسیۆنانەی سوپای عێراق مەترسی داعش كۆتایی نایەت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی پێشمەرگە روونكردنەوە لەبارەی ئۆپراسیۆنەكەی سوپای عێراق لە كەركووک و دیالە و تكریت دەدات و بەرپرسێكی ئەو وەزارەتەش رەتی دەكاتەوە بەغدا داوای بەشداریكردنی لەهێزی پێشمەرگە كردبێت و راشیگەیاند"بەوجۆرە ئۆپراسیۆنانە مەترسی داعش كۆتایی نایەت".

کوردپرێس:

لیوا قارەمان كەمال جێگری سەرۆكی دەستەی ئەركانی ئۆپراسیۆنەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، رایگەیاند: وەزارەتی بەرگریی عێراق بەڕەسمی داوای لەوەزارەتی پێشمەرگە كرد، لەڕووی هەماهەنگی و پەیوەندیكردنەوە بەشدار بین لە ئۆپراسیۆنەكەی سوپای عێراق لەكەركووک و دیالە و تكریت.

ناوبراو وتیشی:"وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر ئەو داوایەی وەزارەتی بەرگریی عێراق رەزامەندیی دەربڕیوە و ئێستا لەسەر ئەو ئۆپرسیۆنە هەماهەنگی لەنێوان هەردوولادا هەیە".

بەرپرسەكەی وەزارەتی پێشمەرگە رەتی كردەوە، هێزی پێشمەرگە بەشداربێت لەئۆپراسیۆنەكە و وتی"هێزەكانمان لەشوێنی خۆیان دەمێننەوە و تەنها لەیەك كاتدا بەرگری دەكات ئەگەر تیرۆریستانی داعش هێرشیان بكاتە سەر".

ئەوەشی راگەیاند، ئۆپراسیۆنەكە چەند رۆژێك دەخایەنێت و ئەو ناوچانە دەگرێتەوە كە دەكەونە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و بۆشاییی ئەمنیی تێدا دروست بووە.

بەوتەی لیوا قارمان، بەو ئۆپراسیۆنە كۆتایی بە داعش نایەت، تەنها چارەسەریش گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەیە بۆ ئەو ناوچانەی كە پێشتر لێی بوون.

News Code 16290

Your Comment

You are replying to: .
captcha