مەسروور بارزانی و باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق، کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە لە هەولێر کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ماکسیم ماکسیمۆڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد کە بە مەبەستی خواحافیزی و کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی سەردانی هەرێمی کوردستان کردبوو.

لە دیدارەکەدا کە ئۆلێگ لێڤین کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

ئەوەش هاتووە، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق، ستایشی ئەزموونی هەرێمی کوردستانی کرد بە تایبەتی لە بواری ئاوەدان کردنەوە و گەشەپێدانی ئابووری کە دەکرێت ببێتە نموونە بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراق.

ناوبراو ئامادەیی وڵاتەکەشی، بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە هەموو بوارەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.

لای خۆیەوە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی باڵیۆزی ڕووسیای کردووە بۆ ڕۆڵی لە بەرەوپێش بردنی پەیوەندیی دوولایەنە، هەروەها باسی لە پەیوەنديی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیی عێراق کردووە و جەختی لە گرنگیی چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور و برەودان بە هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کردوەتەوە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر.

لەراگەیەنراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1629

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha