یه‌کێتی واده‌ و ته‌وه‌ری کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و كۆمیسیۆن ئاشکرا ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بڕیاروایه‌ په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی كۆمسیۆنی باڵای‌ هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی‌ هه‌رێم بكات و سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیش له‌ په‌رله‌مانی كوردستان واده ‌و ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "واژۆ بۆ بانگهێشت كردنی‌ كۆمیسیۆن كۆ كراوه‌ته‌وه‌" و كۆمسیۆنیش ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دلێر ماوه‌تی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ‌په‌رله‌مانی كوردستان به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "له‌ په‌رله‌مانی كوردستان واژۆ بۆ بانگهێشت كردنی كۆمیسیۆن كۆكراوه‌ته‌وه ‌و به‌گوێره‌ی واده‌ی یاسایییش بڕیاروایه‌ له ‌دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا په‌رله‌مان كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێم بانگی‌ په‌رله‌مان بكات."

ناوبراو وتیشی‌: "له ‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌رله‌مانی كوردستان لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كاره‌كانی كۆمیسیۆن ده‌كات له‌باره‌ی پاکكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و چۆنێتیی میكانزمی كاره‌كانیان و دامه‌زراندنی كارمه‌ندان بۆ سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و پێویستیه‌ مادیه‌كانیان."

هه‌ر له‌وباره‌شه‌وه‌ شۆڕش حه‌سه‌ن به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێم له ‌لێدوانێكدا بۆ SNN ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ دا تا ئێستا هیچ نووسراوێكیان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ بۆ نه‌چوووه‌.

ئه‌وه‌شی‌ وت: "تا ئێستا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ به ‌فه‌ڕمی بانگهێشت نه‌كراوین و ته‌نها له‌ ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ بیستوومانه‌."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16284

Your Comment

You are replying to: .
captcha