کوردپرێس:
تۆڕی میدیاییی ڕووداو لە بارەی هەواڵی ڕووخاندنی ماڵی گەڕەکە کوردنشینەکانی ئیستەنبۆڵ ڕایگەیاند: بەشێک لە لە خاوەنماڵەکان کوردن بە پاساوی ئەوەی کۆنن خانووەکان دەڕووخێنرێن، سەرمایەدار و کۆمپانیای تورکیا لە جێیاندا ڤێلا و پرۆژەی بازرگانی دروست دەکەن.
ڕووداو زیادی کرد: ئەوان بەڵێنیان بە خاوەن ماڵەکان داوە لە جێیاندا خانووی تازەیان بۆ دروست کەن یاخود پارەیان بدەنێ بۆ کڕینی یەکەیێکی نیشتەجێبوون، بەڵام هیچیان نەداونەتێ.
ئەوانەی ماڵیان رووخێنراوە لە شوێنێکدا نیشتەجێ کراون و دەڵێن، ناڕۆین تا حەقی خۆمان وەردەگرین داوا دەکەن دەوڵەت قسەی تێدا بکات.
بەشی تورکیا- تەلەڤزیۆنی ڕووداو لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند نزیکەی 500 خانووی گەڕەکی سکیر تەپە لە ئیستەنبووڵ رووخێنران، کە زۆرینەیان کوردن.
News Code 16281
Your Comment