پارتی له‌سه‌ر كه‌م كردنه‌وه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان دێته‌ ده‌نگ

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پارتی له‌سه‌ر كه‌م كردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان دێته‌ ده‌نگ و سه‌ركردایه‌تییێکی حزبه‌كه‌ش ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: زیاد كردن یان كه‌م كردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان پێویستی به ‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسا هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌كره‌م ساڵح ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی ده‌ڵێت: بابه‌تی زیاد كردن یان كه‌م كردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به ‌ته‌نها به‌ داخوازی نابێت به‌ڵكوو پێویستی به‌ كۆده‌نگی و ‌هه‌موار كردنه‌وه‌ی یاسا هه‌یه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد زیادكردن یان كه‌م كردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان پێویستی به‌ هه‌موار كردنه‌وه‌ی یاسا هه‌یه‌ "بۆیه‌ ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت و داوا ده‌كرێت له‌باره‌ی كه‌م كردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه‌ له‌ ڕایێک زیاتر نییه‌."

له‌ ئێستادا چه‌ند فراكسیۆنێكی په‌رله‌مان به‌ بیانووی زۆری ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان داوا و پێشنیاز بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كورسییه‌كان ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16278

Your Comment

You are replying to: .
captcha