بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ههر لهو دیدارهدا، بارزانی روونی كردهوه، جێبەجێ كردنی ئەو بنەمایانە پێویستی بە دیاری كردنی گەرەنتی و میكانیزمی ڕوون و هەروەها یەكلاییكردنەوەی هەموو وردەكارییەكانە، ئەوەیش پێویستە بەر لە دیاری كردنی ئەشخاس بۆ وەرگرتنی پۆستەكان ئەنجام بدرێت.
لای خۆیهوه رائید فههمی، سكرتێری حزبی شیوعیی عێراق ڕوانگەی حزبەكەی لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ بارزانی شی كردەوە و هیوای ئەوەیشی خواست كە دوای دەرچوونی ئەنجامە فەرمییەكان هەموو لایێک بتوانن لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا شەریک بن.
ناوبراو جەختی لەوەش كردەوە حزبی شیوعیی عێراق خوازیاری بەشداریی ڕاستەقینەی هەموو لایێكن لە حكوومەتی داهاتوو و ئەوەیشیان خستە ڕوو كە دەیانەوێ كە هاوپەیمانیی سائیرون هەڵوێستی ئیجابی لەمەڕ داواكاری و مافەكانی گەلی كوردستان هەبێت.
سەرچاوە: کوردستان 24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment