عه‌فرین خەریکە دەبێتە ‌شارێكی تورکیا

بەشی سووریا- توركیا جگه‌ له ‌داگیركردنی شاری عه‌فرین، منداڵانی شاره‌كه‌ فێری زمانی توركی ده‌كات، هاوكات تابلۆی به‌شێكی زۆر له ‌دووكان‌ و شوێنه‌ بازرگانیه‌كانیش به‌زمانی توركین.

کوردپرێس: به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی حه‌یات، له ‌عه‌فرین منداڵان له ‌خوێندنگه‌كانی ئه‌و شاره‌ فێری زمانی توركی ده‌كرێن، هاوكات تابلۆی بانگه‌شه‌ی دووكان‌و شوێنه‌ بازرگانییه‌كان به‌زمانی توركیه‌.

جگه‌ له‌وانه‌ پۆلیسی عه‌فرین له‌لایه‌ن توركیاوه‌ ڕاهێنانی پێكراوه‌، هه‌روه‌ها نووسینگه‌ی پۆسته‌ی عه‌فرینیش به‌هه‌مان شێوه‌ی سیمای توركیی پێوه‌ دیاره‌، له‌ به‌رامبه‌ریشدا دیمه‌شق توركیای به‌ داگیركار وه‌سف كرد، كه‌ هه‌وڵی گۆڕینی شوناسی عه‌فرین ده‌دات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16272

Your Comment

You are replying to: .
captcha