کوردپرێس: مەلا كەریم شكور، بەرپرسی مەڵبەندی 16 ی حەمرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە باسنیوز-ی ڕاگەیاند: "كاتژمێر 6 ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 4/7/2018 ئۆپەراسیۆنی هێزە عێراقییەكان لە سنووری قەزای خورماتوو بەبێ بەشداری كردنی هێزی پێشمەرگە دەستی پێكردووە".
ناوبراو گوتیشی: "لە ناوچەی پەڵكانە بۆمبێک بە هێزە عێراقییەكاندا تەقیوەتەوە و بەو هۆیەوە سەربازێک كوژراوە و 7 سەربازی دیكەش بریندار بوون".
ئاماژەی بەوەش دا: "ئۆپەراسیۆنەكە 72 كاتژمێر دەخایەنێت و ژوورێكی ئۆپەراسیۆن پێكهێنراوە و جۆرێک هەماهەنگی لەگەڵ هێزی پێشمەرگەدا هەیە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment