کازمی بڕیاری لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێری دەرکرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی رابردو هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و چەند شوێنێکی دیکە، بڕیاردراوە دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکان بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا یەحیا رەسول، وتەبێژی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەراگەیەنراوێکی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەکرد، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بڕیاریدا دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و شوێنەکان دیکە دەستپێبکات.

ناوبراو ئەوەشی خستوەتەڕوو، چەند لایەنێک هەوڵدەدەن "نائارامی و پشێوی" دروست بکەن و ئەوەش رەفتارێکی رەتکراوەیەوە و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1627

Your Comment

You are replying to: .
captcha