بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی سەرۆک کۆماریی تورکیا ڕایگەیاند: رەجەب تەیب ئەردۆغان رۆژی دووشەممەی داهاتوو، نۆی تەمووز لە پەرلەمان سوێندی یاسایی دەخوات و وەکوو یەکەمین سەرۆک کۆماری تورکیا لە سیستەمی نوێ سەرۆک کۆماریدا دەست بەکار دەبێت و پاشان بۆ یەکەم جاریش لە دەسەڵاتی نوێدا سەردانی دوو وڵاتی ئازەربایجان و قوبرس دەکات.
هەروەها زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەردۆغان پاش ئەو دوو سەفەرە لە ڕێکەوتی 11 و 12ی تەمووز لە برووکسڵ لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ناتۆ بەشداری دەکات.
سەرچاوە: هابر تورک
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment