ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی كۆتاییی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا بڵاو ده‌كرێته‌وه‌

به‌شی تورکیا- سه‌رۆکی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4ی ته‌مووز قۆناغی تانه‌دان له‌ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆتایی دێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ تانه‌ی دیكه‌مان ئاراسته ‌بكرێت ته‌ماشای ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر به ‌ئه‌نجامی بگه‌یه‌نین و دۆخێكی نائاسایی له‌ئارادا نه‌بێت تا كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌مانه‌وێت قۆناغی هه‌ڵبژاردن كۆتایی پێبهێنین."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عدی گۆڤه‌ن سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان وتیشی: ئه‌مڕۆ دوایین ڕۆژی تانه‌دانه‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و په‌رله‌مانی توركیا. تا ئه‌مڕۆ له‌ ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی 13 شاره‌وه‌ تانه‌ به‌رز كراوه‌ته‌وه‌ و هه‌ڵمانسه‌نگاندوون. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ تانه‌ی دیكه‌مان ئاراسته‌ بكرێت ته‌ماشای ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر به ‌ئه‌نجامی بگه‌یه‌نین و دۆخێكی نائاسایی له‌ئارادا نه‌بێت، ئه‌مڕۆ تا كاتژمێر 5ی ئێواره‌ ده‌مانه‌وێت قۆناغی هه‌ڵبژاردن كۆتایی پێبهێنین. ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یێک نه‌بێت، دوای كاتژمێر پێنجی ئێواره‌ ئه‌نجامی كۆتاییتان بۆ راده‌گه‌یه‌نین و ده‌ینێرین بۆ رۆژنامه‌ی فه‌رمی و راده‌ستی به‌ڕێز سه‌ركۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیشی ده‌كه‌ین".

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16265

Your Comment

You are replying to: .
captcha