به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شۆڕش حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمیسیۆن به ئاژانسی ئه‌نادۆڵی وتوووه "قۆناغی یه‌كه‌می ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بوووه كه بریتی بوو له تۆماركردنی قه‌واره سیاسییه‌كان و هاوپه‌یمانێتییه‌كان و ئێستا بۆ قۆناغێكی دیكه ده‌ڕۆین كه هه‌م وه‌رگرتنی لیستی كاندیده‌كانه و هه‌م كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی نوێ كردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانه به ڕووی هاووڵاتیاندا بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی یه‌ک مانگدا بتوانن سه‌ردانی ئه‌و ناوه‌ندانه بكه‌ن بۆ دڵنیابوون له بوونی ناوه‌كانیان".
ناوبراو وتیشی: "تۆماری نوێی ده‌نگده‌ران ته‌واو بوووه و ئێستا له‌ژێر چاپكردندایه، دواتر به سه‌ر ناوه‌نده‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێت، ناوی مردووانی تیادا ده‌رهێنراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و ناوانه‌ی ده‌كه‌ونه سنووری ماده‌ی 140 دیاری كراون چوونكه به‌پێی یاسا ناتوانن به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن".
شۆڕش حه‌سه‌ن باسی له‌وه‌ش كردوووه پێداویستییه لۆجستییه‌كانی وه‌ک سندوق و كابینه‌ی ده‌نگدان هه‌یه و فۆڕمی ده‌نگدانیش ئاماده كراوه و ته‌نیا ماوه چاپ بكرێت.
ناوبراو ته‌ئكیدیشی كرده‌وه هیچ لایێک هه‌وڵی ئه‌وه‌ی نه‌داوه هه‌ڵبژاردن دوابخرێت و ئه‌وانیش وه‌ک بڕیاریان داوه له هه‌مان ڕۆژدا كه ده‌كاته 30ی ئه‌یلوول پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment