گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ سه‌رۆک وه‌زیرانه‌وه‌ بۆ سه‌رکۆمار به‌ شێوه‌ی فه‌رمی ده‌ستی پێکرد

به‌شی تورکیا- تورکیا یه‌که‌م هه‌نگاوی بۆ گۆڕینی سیسته‌مه‌که‌ی له‌ په‌رله‌مانییه‌وه‌ بۆ سه‌رۆکایه‌تی نا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پرۆژه‌یاسایێکی 74 بڕگه‌یی ئاماده‌ کردوووه‌.

کوردپرێس- به ‌گوێره‌ی هه‌واڵێکی ڕۆژنامه‌ی گازێتای فه‌ڕه‌نسی، 74 بڕگه‌که‌ی پڕۆژه‌یاساکه‌ ڕێکكاری وردی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ سه‌رۆکوه‌زیرانه‌وه‌ بۆ سه‌رۆککۆمار تێدایه‌ و ئه‌مڕۆ 04/07/2018 ڕێكکاره‌کانی چه‌سپاندنی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ ده‌ست پێده‌کات.

دوای گۆڕینی پرۆژه‌یاساکه‌ بۆ یاسای فه‌رمی، سه‌رۆکی تورکیا ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های له‌ وڵات ده‌بێت، ته‌نانه‌ت وه‌زیره‌کانیش سه‌رۆک هه‌ڵیده‌بژێرێت و په‌رله‌مان هێزێکی ئه‌وتۆی نابێت و پۆستی سه‌رۆکوه‌زیرانیش هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆککۆماری تورکیا ماوه‌ی یاسایی وه‌ک سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا ته‌واو بوو خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی تورکیا کاندید کرد و توانیی براوه‌ بێت. ئێستا ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆک وه‌زیران که‌ پێشتر هه‌ر لای خۆی بوو بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی. له‌مه‌شدا به ‌گوێره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 24/06/2018 توانی سه‌رکه‌وتوو بێت.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16259

Your Comment

You are replying to: .
captcha