جه‌بار یاوه‌ر: له‌سه‌ر فرۆشتنی چه‌کی هاوپه‌یمانان زیاتر له‌ ٢٠ ئه‌فسه‌ری پێشمه‌رگه‌ ده‌ستگیر كراون

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌میندارى گشتیی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ڕای‌گه‌یاند: له‌سه‌ر فرۆشتنى چه‌كه‌كانى هاوپه‌یمانان زیاتر له‌ ٢٠ ئه‌فسه‌ر و پله‌دارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ده‌ستگیر كراون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌بار یاوه‌ر به ‌خه‌ندانى ڕاگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ده‌رباره‌ى فرۆشتنى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانى هاوپه‌یمانان كه‌ له‌ شه‌ڕى دژى داعش وه‌ک هاوكارى پێشكه‌ش به‌ هه‌رێمى كوردستان كرابوون زیاتر له‌ ٢٠ ئه‌فسه‌ر و پله‌دارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یان ده‌ستگیر كردوووه‌.

جه‌بار یاوه‌ر وتیشى: "سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كان لێكوڵینه‌وه‌یان له‌ به‌رامبه‌ر فرۆشتنى چه‌كه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و به‌شێكیشیان چه‌كه‌كانیان گه‌ڕاندۆته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌ت و هه‌ندێكیشیان سۆراخیان بۆ چه‌كه‌كانیان كردوووه‌ تا بیگه‌ڕێننه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌سه‌ر فرۆشتنى چه‌كه‌كان له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت."

قسه‌كانى ئه‌میندارى گشتیی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر هه‌ریه‌ک له‌ وڵاتانى ئه‌ڵمانیا و كه‌نه‌دا هۆشدارییان دا له‌ فرۆشتنى چه‌كه‌كانیان كه‌ بۆ شه‌ڕى داعش وه‌ک هاوكارى پێشكه‌ش به ‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یان كردبوو و له‌ ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانیش كاردانه‌وه‌ى جیاوازى لێكه‌وته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16255

Your Comment

You are replying to: .
captcha