به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ سه‌رۆکی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی جمهوورییهتدا ئاماژه به لێدوانی ڕۆژی ڕابردووی موحه‌ڕه‌م ئینجه سه‌باره‌ت به سه‌رۆکایه‌تیی CHP ده‌کات و ڕایده‌گه‌یێنێت: به هیچ له‌ونێک کۆنگره‌ی نایاسایی بۆ دیاریکردنی سه‌رۆکی نوێی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل به‌ڕێوه ناچێت. 9 مانگ تاکوو به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان ماوه هه‌ر بۆیه ده‌بێ له ئێستادا ئاماده‌کاریی بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌ست پێ‌بکات.
ناوبراو کاردانه‌وه‌ی به‌و لێدوانه‌ی موحه‌ڕه‌م ئینجه نیشان دا که ڕایگه‌یاندبوو "له ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌نه‌چوونی کۆنگره‌ی نایاسایی ڕێکخراوی CHP ئه‌و بابه‌ته چاره‌سه‌ر ده‌کات" و وتیشی: ڕێکخراوی CHP هه‌میشه کێشه‌کانی چاره‌سه‌ر کردوووه. هه‌ڵبه‌ت ڕێکخراوی CHP بیر له‌و بابه‌ته ده‌کاته‌وه بۆ وێنه ئه‌و ڕێکخراوه‌یه بیر له‌وه ده‌کاته‌وه که ئایا هاوپه‌یمانێتییێک که له‌ژێر ناوی هاوپه‌یمانیی گه‌ل پێکمان هێنا هه‌ڵه بوو یان پێدانی 15 نوێنه‌ر به حیزبی باش بۆ ڕێگری له دروست کردنی به‌ربه‌ست له‌سه‌ر ڕێگای ئه‌و حیزبه بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردن هه‌ڵه بوو؟ ڕێکخراوی CHP بیر له‌وه ده‌کاته‌وه که ئایا کاندید کردنی موحه‌ره‌م ئینجه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری هه‌ڵه بوو و تێكڕای ئه‌م بابه‌تانه دیراسه ده‌کات. به شێوه‌یێکی کورتکراو پارتی کۆماریخوازی گه‌ل له ده‌ستی هیچ که‌سدا نییه و ڕێکخراوی CHP له‌ژێر فه‌رمانی هیچ که‌سدا نییه و که‌س ناتوانێت فه‌رمان به پارتی کۆماریخوازی گه‌ل بدات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment