کورد و ئه‌هلی سوننه‌ نایانه‌وێت سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی عێراق شیعه‌ بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی هاوپه‌یمانیی ته‌زامونی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات که‌ گفتوگۆی ئه‌مدواییه‌ی نێوان حیزبه‌ سیاسییه‌کانی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌نیا به‌ بابه‌تی دیاری‌کردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی عێراق ته‌رخان دراوه‌ و ده‌ڵێت: کورد و ئه‌هلی سوننه‌ نایانه‌وێت سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی عێراق شیعه‌ بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کامل غه‌ریری به‌ هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"ی وتوووه‌: حیزبه‌ براوه‌ شیعه‌کان هه‌وڵه‌کانیان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی شیعه‌ی عێراق چڕ کردۆته‌وه‌ له‌ حاڵێکدا کورد و ئه‌هلی سوننه‌ نایانه‌وێت سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی عێراق شیعه‌ بێت.

ناوبراو جه‌خت له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی ڕێککه‌وتنی سیاسیی نێوان زۆربه‌ی حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان ده‌کاته‌وه‌ له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی عێراق.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16251

Your Comment

You are replying to: .
captcha