کوردپرێس:
دانیشتنی دادگای 10 ئەندامی دەستبەسەر کراوی جەهەپە ئەمڕۆکە بەڕێوە چوو و حوکمی زیندانیکردن بۆ 5 کەس لەو ئەندامانەی جەهەپە دەرکرا کە شەوی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی تورکیا لە ئانتالیا دەستبەسەر کرابوون.
ساڵح ئۆسلۆ، ماهر شەن، بورهان چالیشکان، توغرول بەهادور و وەلی یشیل چای، ئەو 5 کەسەن کە بە تۆمەتی سووکایەتی کردن بە سەرۆککۆماری تورکیا حوکمی زیندانیان بۆ بڕایەوە.
چتین عوسمان بووداک جێگری حیزبی کۆماریخوازی گەلی تورکیا و نوێنەری ئانتالیا لە پەڕلەمانی ئەو وڵاتە بەشداریی دادگاکەی کردبوو و لە کۆتایی دانیشتنەکەی دادگادا ڕایگەیاند: حوکمی زیندانیکردنی ئەو 5 ئەندامەی جەهەپە لە بەر ترسی دەسەڵاتداران بووە و دەیانهەوێت بەو شێوازە بمانترسێنن. بۆیە لێرەوە دەبێت پێیان بڵێم کە ئێمە نەترساوین و ئیدانەی ئەو حوکمە دەکەین لە دادوەر دەریکردووە چوونکە ئەو حوکمە حوکمێکی سیاسییە.
سەرچاوە: هەواڵدەریی Diken
Your Comment