یه‌كێتیی ئه‌ورووپا: سیاسه‌تمان سه‌باره‌ت به‌ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران نه‌گۆڕاوه‌

به‌شی ئێران/ کوردی- وته‌بێژی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ڕای‌گه‌یاند: سیاسه‌تی ئه‌ورووپا سه‌باره‌ت به‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران نه‌گۆڕدراوه‌ و ئه‌وان پابه‌ندن به‌ جێبه‌جێ كردنی ڕێككه‌وتنامه‌كه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مایا كوتسیانڤیچ وته‌بێژی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ورووپا له‌ نووسینگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌ بڕۆكسل ڕای‌گه‌یاند: سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌باره‌ت به‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا نه‌هاتوووه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ئه‌وان پابه‌ندن به‌ جێبه‌جێ كردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران.

ئه‌و وتانه‌ی وته‌بێژی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له ‌كاتێكدایه‌ 18ی مانگی ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ی دا له‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران و هاوكات سزای نوێی به‌ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌‌ سه‌پاند.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16243

Your Comment

You are replying to: .
captcha