کوردپرێس:
لیوا بەهجەت، فەرماندە لە هێزەکانی زێرەڤانی لەبارەی رووداوەکە لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "لە بارەگای لەشکری رۆژ لە مەفەرقی ئالوکا کۆنتینەرێکی چەک و تەقەمەنی ئاگری تێبەربوو، پێمان وایە ئەو ئاگرکەوتنەوەیە لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بووە".
لیوا بەهجەت دەڵێ، سەرەڕای ئەوەی کە پێمانوایە لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ئەو کۆگایەی چەک و تەقەمەنی تەقیوەتەوە، لەگەڵ ئەوەش لیژنەی لێکۆڵینەوە هەیە بۆ ئەوەی لە هۆکاری ئەو ئاگرکەوتنەوەیە بکۆڵێتەوە، کاتێکیش هۆکارەکەی زانرا بۆ راگەیاندنەکانی روون دەکەیەنەوە، چوونکە ئێستا دەستپێکی رووداوەکەیە و ناتوانین وردەکاریی تەواو بدەین".
لەبارەی زیانەکانی تەقینەوەی کۆگاکە، فەرماندەکەی زێرەڤانی لە پارێزگای دهۆک گوتی: "خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانیی بەدواوە نەبووە، هیچ مەترسییێک نەماوە و دۆخەکە کۆنترۆڵ کراوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە رۆڵێکی باشیان بینی و دەستخۆشییان لێدەکەین".
سەرچاوە: ڕووداو
Your Comment