بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بۆردومانەکە لە کاتژمێر ٢ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەستی پێکردووە و تا ئێستا زیانەکانی نەزانراون.
دوێنێش بۆ جارێکی تر فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ناوچەکانی نێرۆە و ڕێکانیان لە سنووری قەزای ئامێدی بۆردومان کرد.
سوپای تورکیا ماوەیێکە بۆردومانەکانی لە سنووری ئامێدی و سۆران چڕ کردووەتەوە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بەزاندنی سنووری هەرێمی کوردستان بەقوڵی ٣٠ کیلۆمەتر لەلایەن سوپای تورکیاوە.
سەرچاوە: ئین ئاڕتی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment