یه‌کێتی و پارتی کۆ ده‌بنه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌ریمی کوردستان- دوای ماوه‌یێک دابڕانی کۆبوونه‌وه‌کانیان یه‌کێتی و پارتی له‌سه‌ر ئاستی کۆ ده‌بنه‌وه‌ و ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیش ئامانجی کۆبوونه‌وه‌که‌ ئاشکرا ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یه‌نێت: "ده‌مانه‌وێت پڕۆژه‌یێکی کوردیمان بۆ به‌شداری له‌ حکوومه‌تی داھاتووی عیراق ھه‌بێت".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی ڕای‌گه‌یاند: "بڕیاره‌ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ وه‌ک مه‌کته‌ب سیاسیی یه‌کێتی و پارتی کۆ بینه‌وه‌ بۆ گفتوگۆکردن له‌باره‌ی پێکھێنانی وه‌فدێکی ھاوبه‌ش بۆ به‌غدا و چۆنێتیی کار کردن به ‌تیمێکی ھاوبه‌ش بۆ پێکھێنانی حکوومه‌تی داھاتووی عێراق".

ناوبراو وتیشی: "له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ ده‌که‌ین له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ چۆن پڕۆژه‌یێکی کوردیمان ھه‌بێت بۆ به‌شداری کردنمان له‌ حکوومه‌تی داھاتوی عێراق".

شایانی باسه‌؛ له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ی سبه‌ینێدا وه‌فدی یه‌کێتی پێکھاتوون له ‌(مه‌لا به‌ختیار، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، حاکم قادر و ڕزگار عه‌لی)، تیمی پارتیش بریتین له ‌(نێچیرڤان بارزانی، ڕۆژنووری شاوه‌یس، مه‌حموود و محه‌مه‌د فازڵ میرانی).

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16225

Your Comment

You are replying to: .
captcha